كوردی
Surah اللیل - Aya count 21
وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰ
( 1 ) سوێند به شه‌و کاتێک دنیا داده‌گرێت...
وَالنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ
( 2 ) به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
وَمَا خَلَقَ الذَّكَرَ وَالْأُنثَىٰ
( 3 ) سوێند به‌و زاته‌ی که نێر و مێی دروست کردووه.
إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّىٰ
( 4 ) به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپکاری، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخی... هتد).
فَأَمَّا مَنْ أَعْطَىٰ وَاتَّقَىٰ
( 5 ) جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه...
وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَىٰ
( 6 ) بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه...
فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَىٰ
( 7 ) ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه و چاکه‌کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه.
وَأَمَّا مَن بَخِلَ وَاسْتَغْنَىٰ
( 8 ) به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)...
وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَىٰ
( 9 ) بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به‌درۆی بزانێت...
فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَىٰ
( 10 ) ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین.
وَمَا يُغْنِي عَنْهُ مَالُهُ إِذَا تَرَدَّىٰ
( 11 ) ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکه‌وێت.
إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَىٰ
( 12 ) به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و دیاریکردنی بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
وَإِنَّ لَنَا لَلْآخِرَةَ وَالْأُولَىٰ
( 13 ) بێگومان ده‌سه‌ڵاتی بێ سنورمان هه‌یه به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژ و قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دنیادا.
فَأَنذَرْتُكُمْ نَارًا تَلَظَّىٰ
( 14 ) جا من ئه‌وه‌ته ئاگادارتان ده‌که‌م و ده‌تانترسێنم له ئاگرێک که زۆر بڵێسه ده‌سێنێت.
لَا يَصْلَاهَا إِلَّا الْأَشْقَى
( 15 ) ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده و خوانه‌ناس نه‌بێت.
الَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ
( 16 ) ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به درۆ داناوه و پشتی هه‌ڵکردووه (له به‌رنامه‌ی خوا).
وَسَيُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى
( 17 ) جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه.
الَّذِي يُؤْتِي مَالَهُ يَتَزَكَّىٰ
( 18 ) ئه‌و جۆره که‌سه‌ی ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت به‌وه دڵ و ده‌روونی خۆی خاوێن ڕاده‌گرێت...
وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُ مِن نِّعْمَةٍ تُجْزَىٰ
( 19 ) له کاتێکدا که‌که‌س چاکه‌یه‌کی وای به‌سه‌ریه‌وه نی یه که پاداشت بدرێته‌وه.
إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِ الْأَعْلَىٰ
( 20 ) (چونکه) ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵنده.
وَلَسَوْفَ يَرْضَىٰ
( 21 ) سوێند به‌خوا ڕازی و خۆشنوود ده‌بێت پێی.