پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) زۆر سوور بووه له‌سه‌ر پاراستن ویه‌كڕیزی وسه‌ربه‌رزی ئومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئومه‌تێكی به‌هێزی یه‌كخواپه‌رست بێت ودوور بكه‌وێته‌وه له‌هه‌موو ئه‌و هۆكار و وه‌سائیلانه‌ی كه دژ به‌یه‌كخواپه‌رستیه وله‌گه‌ڵیدا نایه‌ته‌وه. به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته باسی پێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له ژیانیدا ده‌كات.
Author: حاجی ئومێد چروستانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
قنووت ئه‌و دوعایه‌یه كه له نوێژی وه‌تردا ده‌خوێنرێت له پاش ركوع.هه‌روه‌ها ڕه‌وایه دوعای قنووت بخوێنرێت ئه‌گه‌ر موسڵمانان توشی كاره‌سات و موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تی بوون، دوعاكه ده‌خوێنرێت له پاش هه‌ستان له ركوعی كۆتایی هه‌موو فه‌رزێك له هه‌ر پێنج نوێژه‌كه، تا خوای گه‌وره ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ته لاده‌بات له‌سه‌ر موسڵمانان.
Author: ئیدریس مه‌حمود
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێڕانی به‌شی ڕۆژوو له كتێبی فقه السنه به زمانی كوردی.
Author: سه‌ید سابق
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئاشكرایه دوا سروشت وبه‌رنامه‌ی خوا بۆ سه‌ر زه‌وی به‌گشتی و ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی به تایبه‌تی، بریتیه له به‌رنامه‌ی ئیسلام، سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌میش له‌م به‌رنامه‌یه بریتیه له قورئانی موزن. خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م كتێبه دانه‌ره‌كه‌ب به‌ڕێز غه‌ریب حه‌سه‌نه، وه‌سه‌نته‌ری حیكمه بۆ فێركردن و پێ له‌به‌ركردی قورئانی پیرۆز چاپیان كردوه، وه له‌چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كی پێك دێیت كه ئه‌مانه‌ن: ١- پێناسه‌ی قورئانی پیرۆز... ٢- گه‌وره‌یی وفه‌زڵی فێربوونی قورئانی پیرۆز... ٣- فه‌زڵ وگه‌وره‌یی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز... ٤- ئاداب وڕه‌وشته گشتیه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز...
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له میانه‌ی ئه‌م باسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه تایبه‌ته به باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵماندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره له روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه له‌م بابه‌ته ده‌دوێین.
Author: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م نوسراوه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه له فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، وه له وته‌ی زانایان و دانایان سه‌باره‌ت به هاندان بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوری و براده‌ری صاڵح و چاك، وه سه‌باره‌ت به ووریا كردنه‌وه و ئاگادار كردنه‌وه له هاوڕی و براده‌ری خراپ، له‌گه‌ڵ ڕوون كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و شوێنه‌واری ئه‌م و ئه‌ویش.
Author: عه‌بدولله عه‌لی ئه‌لجعه‌یش
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف